ئابووری

ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە و زۆرترینیشی بۆ عێراق بووە

- ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ هەریەکە لە وڵاتانی ئازەربایجان، بولگاریا، جۆرجیا، ئێران، عێراق، سووریا و یۆنان، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە ساڵی پێشووی لەسەدا چوار زیادی کردووە.

Serhat Tutak  | 13.08.2025 - نوێکردنەوە : 13.08.2025
ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە و زۆرترینیشی بۆ عێراق بووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئاستی هەناردەی تورکیا بۆ هەریەکە لە وڵاتانی ئازەربایجان، بولگاریا، جۆرجیا، ئێران، عێراق، سووریا و یۆنان، هەتا مانگی تەممووز، بەراورد بە ساڵی پێشوو لەسەدا چوار زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٥ ملیار و ٥٩٢ ملیۆن و ٩١٩ دۆلار.

بە پێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، ئاستی هەناردەی وڵاتەکە ساڵی ڕابردوو هەتا مانگی تەممووز گەیشتبووە ١٤ ملیار و ٩٧٢ ملیۆن و ٤١٦ هەزار دۆلار.

لەم ماوەیەدا، زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بووە و گەیشتووەتە ٥ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

هەریەکە لە بولگاریا بە ٢.٦ و یۆنان بە ٢.١ و جۆرجیا بە ١.٤ ملیارە دۆلار زۆرترین هاوردەکاری کاڵا و بەرهەمی تورکیا بوون.

بە پێی ئەو داتایانە، زۆرترین زیادبوونی هەناردە بەراورد بە ساڵی پێشوو، بۆ سووریا بە قەبارەی ٤٩.٣ لەسەدا و یۆنان لەسەدا ١١.٥ و لەسەدا ٩.٥ بۆ ئازەربایجان بووە.

بە پێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە میانی حەوت مانگی ڕابردوودا بە بەهای یەک ملیار و ٥٤ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار دۆلار دانەوێڵە، پاقلەمەنی و توێی ڕۆن و بە بەهای ٦٤٦ ملیۆن و ٣٣٧ هەزار دۆلار مۆبیلیات، کاغەز و بەرهەمەکانی دار هەناردەی عێراق کراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın