هەرێمی کوردستان.. سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە
- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر، دلۆڤان محەمەدفاتیح جەلال رایگەیاند، سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
Arbil
هەولێر - AA
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر، دلۆڤان محەمەدفاتیح جەلال رایگەیاند، سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
دلۆڤان محەمەدفاتیح جەلال لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە دوای ئەنجامدانی پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ هەر سێ تووشبووەکە و دەرچوونی ئەنجامەکانی بە نێگەتیڤ، بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر راشیگەیاند، کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەولێر چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٣٣ کەس.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە کۆی ٣٠٤ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری هەولێر، ٢٣٣یان چاکبوونەتەوە و سێ نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا ٦٨ نەخۆش لە نەخۆشخانەدا ماون.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگهیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.