Fuat Kabakcı
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە چین و کۆریای باشوور حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار کران.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە کە سەرجەمیان لە هەرێمی تورکستانی رۆژهەڵات بوون.
تا ئێستاش ٨٣ هه‌زار و ٦٩٣ حاڵه‌تی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە چین تۆمار کراوە و ژمارەی ئەو کەسانەیشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، چوار هەزار و ٦٣٤ کەس.
هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا، حکوومەتی پەکین سەرکەوتنی بەسەر پەتای کۆرۆنا راگەیاند، بەڵام هەفتەی رابردوو لە هەرێمی تورکستانی رۆژهەڵات یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ناوخۆی چین تۆمارکرا، تووشبووەکە کرێکاری کارگەیەک بوو کە هیچ گەشتێکی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام نەدابوو، بەم هۆیەوە رێوشوێنەکان توندکرانەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لەو هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی چین سنووردار کران.
- كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له كۆریای باشوور گه‌یشته ١٣ هه‌زار و ٨١٦
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له كۆریای باشوور بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٥ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) كه ٢٥یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون، تۆماركراوه.
له‌و ٢٠ حاڵه‌ته‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان كۆریای باشووره ١٨یان له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری تۆماركراون كه له مانگی ئایاره‌وه تا ئێستا بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه له‌و وڵاته.
كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له كۆریای باشوور بۆ ١٣ هه‌زار و ٨١٦ به‌رزبووه‌ته‌وه و لەبەرامبەردا، ١٢ هه‌زار و ٦٤٣ كه‌س كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، چاكبوونه‌ته‌وه.
تا ئێستاش ٢٩٦ كه‌س له‌و وڵاته بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له‌نێو كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌ك له كڵێساكان، یانه‌كانی شه‌وان و كۆگای كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ئۆنڵاین، ببووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه په‌تاكه خێرایی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.