Heman Hussein Yaseen
04 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دوو کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)کە پیاون و تەمەنیان ٥١ و ٨٥ ساڵە و نیشتەجێی شاری سلێمانی-ن لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان، ھیوادارین ھاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.