Heman Hussein Yaseen
22 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2020
هەولێر - AA
وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە دەربەندیخان کەرەنتین بکرێت.
لە پەیامەکەی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی دا هاتووە: "هاووڵاتیانی خۆشەویستی دەربەندیخان، تکایە لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە، پێویستە شارەکە بەتەواوی کەرەنتین و رووپێوی پشکنین بکرێت، چونکە زۆنی ترسناکی بڵاوبوونەوەیە."
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامی راگەیاندنی پشکنینەکاندا، لە کۆی 10 کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حەفت کەسیان دانیشتووی دەربەندیخان بوون.