تەندروستی

نەخۆشەکەی پەتای خوێنبەربوون چارەسەرکرا و رەوانەی ماڵەوە کرایەوە

- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سامان بەرزنجی: "لە عێراق هەشت حاڵەت هەبووە کە شەش کەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و لە هەرێمی کوردستانیش چەند حاڵەتێکی گریمانەیی هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە هیچ کام لەو حاڵەتانە پەتای خوێنبەربوون نەبوون"

Hemin Hüseyin  | 10.07.2018 - نوێکردنەوە : 11.07.2018
نەخۆشەکەی پەتای خوێنبەربوون چارەسەرکرا و رەوانەی ماڵەوە کرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

لە عێراق تا ئێستا هەشت حاڵەتی توشبوون بە پەتای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە شەش کەس لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا یەکێک لە نەخۆشەکان کە خەڵکی شارەدێی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێرە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە بە تەواوی رووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە دەبنەوە و ترس و دڵەڕاوکێکان دەڕەوێنێتەوە.

بێستون موحسین تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی گوندی بیرۆکانی سەر بە شارەدێی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێرە کە شوانکارە تووشی ئەو ڤایرۆسە دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی کۆماریی هەولێر لە ژوورێکی تایبەتدا چارەسەری پێویست وەردەگرێت و ئەمڕۆش دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "لە عێراق هەشت حاڵەت هەبووە کە تیایدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و لە هەرێمی کوردستانیش چەند حاڵەتێکی گریمانەیی هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە هیچ کام لەو حاڵەتانە پەتای خوێنبەربوون نەبوون جگە لە یەک حاڵەت نەبێت کە ئەویش ئەمڕۆ دوای چارەسەری تەواو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست". 

* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın