Abdullah Abdulmanaf Shukur
01 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2021
هەولێر- AA
بە بۆنەی ھاتنی سەری ساڵی زاینیی ھاووڵاتیانی شاری ھەولێر لە چەندین شوێنی جیاواز کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاھەنگێران کرد.
لە شاری ھەولێر ھاووڵاتیان بە بێ ھیچ ئاھەنگ و رێوڕەسمێکی فەرمی لە بەردەم مۆڵەکان و لە سەر شەقامەکان بە یاری ئاگرین پێشوازیان لە ساڵی ٢٠٢١ دا کرد.
ھاووڵاتیان ھیوایان وابوو کە ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و کۆتایی کێشە و قەیرانەکان و کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت.