Araz Husseyin
01 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2021
دهۆك - AA
له پارێزگاى دهۆك هاووڵاتیان به بێ هیچ ئاهه‌نگ و رێوڕه‌سمێكى فه‌رمى له به‌رده‌م مۆڵه‌كان و له سه‌ر شه‌قامه‌كان به یارى ئاگرین پێشوازیان له ساڵى ٢٠٢١ دا كرد .
هاووڵاتیان هیوایان وابوو كه ساڵى تازه، ساڵى خێر و خۆشى و كۆتایى كێشه و قه‌یرانه‌كان و كۆتایى ڤایرۆسى كۆرۆنا بێت.
هاووڵاتییه‌كی شارى دهۆك به ناوى لاوین ره‌ئوف كه له به‌رده‌م یه‌كێك له مۆڵه‌كانى شاره‌كه له پێشوازى ساڵى تازه دابوو بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو قسه‌ى كرد و گوتى : "ساڵى ٢٠٢٠ ساڵێكى سه‌خت و دژوار بوو هه‌م له رووی ئابووری و هه‌م له رووى ته‌ندروستییه‌وه، به‌تایبه‌ت بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستانمان له ده‌ست بده‌ین".
ئه‌و هاووڵاتییه هیواى خواست كه ساڵى تازه ساڵى كوتایى ڤایرۆسى كۆرۆنا بێت و گوتى: "هیوا خوازین ساڵى تازه ٢٠٢١ ساڵى كۆتاییهاتنی ڤایرۆسى كۆرۆنا بێت و، دووباره خۆشى و كامه‌رانى بۆمان بگه‌رێته‌وه".
هاووڵاتییه‌كی دیكه به‌ناوی زێره‌ڤان له‌زگین كه به‌شداری له پێشوازی ساڵی نوێ دا كرد، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتى : "ساڵى ٢٠٢٠ ساڵێكى ئێجگار سه‌خت و دژوار بوو هیواخوازین هیچ كات ساڵێكى هاوشێوه نه‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه له و ساڵه‌دا به ده‌ست چه‌ندین كێشه و قه‌یرانه‌وه ناڵاندمان، به تایبه‌ت په‌تاى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى و بژێوى ژیان، هیواخوازین ساڵى ٢٠٢١ ساڵى خۆشى و كامه‌رانى بێت بو میلله‌ته‌كه‌مان و هه‌موو میلله‌تانى جیهان، هیواداریشین ئه‌م هه‌موو كێشه و قه‌یرانانه له ساڵى تازه‌دا كۆتاییان پێ بێت".
هاوكات هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی گه‌لهات حه‌سه‌ن له‌مباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ساڵێكى سه‌ختمان ده‌ربازكرد به تایبه‌ت دۆخی گه‌نجان كه ساڵی بێكاربوو، پڕ بوو له كێشه و قه‌یران و، بوونی ڤایرۆسی كۆرۆناش به‌ڵایه‌كی دیكه بوو بۆ ئێمه و هه‌موو جیهان''.
ئه‌و هاووڵاتییه باسى له هیواكانى بۆ ساڵى تازه كرد و گوتى : "هیواخوازم ساڵى ٢٠٢١ ساڵى كۆتاییهاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا بێت و له‌م ساڵه دا حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بگه‌ن به رێككه‌وتنێك و كۆتایى به قه‌یرانى دارایی بێت و مووچه‌خۆران له كاتی خۆیاندا مووچه‌كانییان وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ژیانى هاووڵاتیان باش بێت و خۆشگوزه‌رانى بگه‌ڕێته‌وه ناو خه‌ڵك".
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى رابردوو به هۆى رێكاره‌كانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا، حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیارى دا بوو كه هیچ رێوڕه‌سمێكى فه‌رمى و گشتى ئه‌نجام نه‌درێت.