Necat Hazar,Ulaş Güven
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچه‌كه هۆشداری دا له ھەرەسھێنانی به‌فر و زوقم گرتن له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، به‌دلیس، مووش و هه‌كاری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچه هه‌وراوی ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له كاتی به‌یانی و شه‌ودا، زوقم گرتن له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك روو بدات.
پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وه‌رزی ده‌بێت و شنه‌بایه‌ك له باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵات و باكووری ده‌ریاچه‌ی وانیش خێرایی بایه‌كه ده‌گاته ٢٠-٣٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
پێشبینی ده‌كرێت کە به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: وان – ٤، به‌دلیس و هه‌كاری – ٣ پله و مووشیش -٥ پله.
هۆشداریش دراوه له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له ناوچه‌كه.