Fakhradın Ibrahım Mohammad
13 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2020
ھەولێر - AA
لە درەنگانی شەوی رابردووە شەپۆلێکی بەفربارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەفربارینەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەستی پێکرد و پاشان کاریگەرییەکەی بەھێزتر بوو و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەفر لە ھەولێر دوای چەندین ساڵ باری و بەرزاییەکانی دەوروبەری پایتەختی سپی پۆش کرد، بەڵام شەپۆلەکە لە دھۆک و سلێمانی بەھێزترە و سەنتەری شاری سپی پۆش کردووە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم، بڵاویکردەوە کە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەو شەپۆلە تا سبەی ھەینی، بەردەوام دەبێت و ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بە سەنتەری پارێزگاکانیشەوە، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەی لە ھەندێک ناوچە باران بە تێکەڵی لەگەڵ بەفر دەبێت و پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و کەشەکە بەرەو جێگیربوون دەڕوات.