Ekip
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2021
وان – AA
بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و رەھێڵەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، رێگای هه‌زار و ٥٥١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له ھەریەکە لە پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری، قه‌رس، ئیدر، ئه‌رزنجان و دێرسم داخراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون رێگای ٧٦٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم، ٤٤٢ گوند له ئاگری، ٧١ گوند له قه‌رس، ٢٩ گوند له ئیدر، ١٧٢ گوند له ئه‌رزنجان و ٧٧ گوندیش له دێرسم داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت به چڕوپڕی له هه‌وڵدان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌م گوندانه به رووی هاتوچۆدا.