به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگای هه‌زار و ٣٠١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخران
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگای هه‌زار و ٣٠١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش داخران.
Van
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگای هه‌زار و ٣٠١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش داخران.
گه‌وره‌شاره‌وانیی وان رایگه‌یاند به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه، رێگای ٩٣٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
هه‌روه‌ها له پارێزگای هه‌كاری رێگای ٦٤ گوند، له به‌دلیس رێگای ١٩٨ گوند و له مووشیش رێگای ١٠٩ گوند داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و پارێزگایانه به به‌كارهێنانی ئامراز و ئامێری تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
هاووڵاتییانیش لای خۆیانه‌وه به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌رده‌رگای ماڵ و به‌رده‌م شوێنكاره‌كانیان راده‌ماڵن.