به‌شێك له ناوچه ئاوییه‌كانی پاركی نیشتمانیی چیای ئاگری به‌ستوویه‌تی
Iğdır
ئیدر – AA
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه، به‌شێك له ناوچه ئاوییه‌كانی پاركی نیشتمانیی چیای ئاگری به‌ستوویه‌تی.
پله‌كانی گه‌رما له به‌شی پارێزگای ئیدری پاركی نیشتمانیی چیای ئاگری كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی هه‌ردوو پارێزگای ئاگری و ئیدر و گه‌وره‌ترین پاركی نیشتمانیی توركیایه، بۆ ١٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زیووه.
به‌م هۆیه‌وه به‌شێك له ناوچه ئاوییه‌كانی پاركه نیشتمانییه‌كه به‌ستوویه‌تی.
دیمه‌نی دڵڕفێنی پاركه‌كه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه به درۆن تۆمار كراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن