Melike Keskin,Havva Dereağzı
14 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
قۆنیا – AA
ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له نۆ تۆمه‌تبار له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شه‌ڕی نێوان دوو خانه‌واده به‌ر له‌وه‌ی حه‌وت ئه‌ندامی هه‌مان خانه‌واده له په‌لامارێكی چه‌كداریدا له قۆنیا بكوژرێن.
هۆبه‌ی هه‌شتی دادگای سزا قورسه‌كان له هۆڵی كۆنفرانسی دادگا به ئاماده‌بوونی تۆمه‌تبارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو لوتفی كه‌له‌ش و عه‌لی كه‌له‌ش (كوڕی وه‌لی كه‌له‌ش) و تۆمه‌تبارانی دهستبهسهرنهكراو ئایشه كه‌له‌ش، عه‌لی كه‌له‌ش (كوڕی لوتفی كه‌له‌ش)، عه‌لی چاڵك، وه‌لی كه‌له‌ش، یه‌حیا چاڵك، ئیبراهیم كه‌له‌ش، ره‌مه‌زان چاڵك و سكاڵا تۆماركهران و پارێزه‌ران دانیشته‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
دانیشتنی دادگا به داكۆكی لهخۆكردنی تۆمه‌تباران ده‌ستی پێ كرد.
له كاتێكدا تۆمه‌تبار یه‌حیا چاڵك به‌رگری له‌خۆی ده‌كرد، كه‌سوكاری خانه‌واده‌ی دهدهئۆغڵڵاری كه وه‌ك سكاڵاكه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا به‌شداربوون تووڕه‌بوونی خۆیان پێ رانه‌گیرا و بتڵه ئاویان له تۆمه‌تباران گرت.
له كاتێكدا تیمه‌كانی پۆلیس هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی ئه‌وانی ده‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن رووی دا و سكاڵاكاران له ژماره‌یه‌ك پۆلیسیشیان دا. له‌و كاته‌دا ده‌سته‌ی دادوه‌ری هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ی جێ هێشت.
دواتر تیمه‌كانی پۆلیس ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه. سكاڵاكاران له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی دانیشتنیش ئارام نه‌بوونه‌وه.
دانیشتنه‌كه كه به كردنه ده‌ری ئاماده‌بووان به‌رده‌وامی پێ درا، به‌هۆی گوێنه‌گرتن له‌و تۆمه‌تبار و سكاڵاكهرانهی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه كرابوونه ده‌ره‌وه، ده‌سته‌ی دادوه‌ری دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری به‌رده‌وامیدان به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لوتفی و عه‌لی كه‌له‌ش دا.