Murat Aslan,Cüneyt Çelik,Sıtkı Yıldız,Abdullah Söylemez,Haydar Toprakçı,Ramal Abdullah Mahmood
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌فربارین و سه‌رماوسۆڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو.
به‌مهۆیه‌وه رێگای ٢٦ گه‌ڕه‌ك له ئه‌رزه‌ڕۆم و سێ گوند له قه‌رس داخراون. سێ مانگه به شێوه‌ی پچڕپچڕ به‌فر له دێرسم ده‌بارێت و به‌مهۆیه‌وه له چه‌ند شوێنێكی قه‌زاكانی ئۆڤاجك، پولومور، نازمییه و هۆزات به‌فر سێ مه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه.
پله‌كانی گه‌رما له ئاگری له شه‌ودا بۆ ٢١ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زی و به‌مهۆیه‌وه رووبار و جۆگه‌كانی ناوچه‌كه به‌ستنی.
ئه‌و گوندنیشینانه‌ی به مه‌به‌ستی فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان هاتبوونه شاری ئاگری كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری سه‌رما و به مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه تایه‌ی له‌كاركه‌وتووی ئۆتۆمبێله‌كانیان سووتاند.