Halil Şahin,Ramal Abdullah Mahmood
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
ئایدن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له ده‌ورووبه‌ری قوبرس به دوو كه‌شتی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. با ئه‌وانه‌ی له دووره‌وه هاتوون بۆ ناوچه‌كه و كۆمپانیاكانیشیان ببینن كه له‌و ناوچه‌دا هیچ شتێك به‌بێ ئێمه ئه‌نجام نادرێت. له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌بێ توركیا كارێك ئه‌نجام نادرێت. رێگه به‌مه ناده‌ین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له شاری ئایدن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قوبرس بۆ ئه‌وان ئامانجێكی ستراتیجی و دۆزێكی نه‌ته‌وه‌یی-یه و گوتی: "به‌هه‌مان شێوه ده‌ورووبه‌ری ئیجه، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، قوبرس كه به هایدرۆكاربۆن ده‌وڵه‌مه‌ندن بۆ ئێمه ئامانجی ستراتیجی و دۆزی نه‌ته‌وه‌یین. هیچ كاتێك نه‌مانهێشتووه و ناشهێڵین ماده‌كانی گه‌لی توركی قوبرس و توركیا بخورێن. له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به دوو كه‌شتی ده‌ست ده‌كه‌ین به گه‌ڕان و پشكنین له قوبرس. جاران (كه‌شتی) باربارۆس خه‌یره‌ددین پاشا لێكۆڵینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌نجام ده‌دا. ئێستا پلاتفۆرمێكمان هه‌یه. تاكو مانگی ئادار له ناوچه‌ی ئاڵانیا گه‌ڕان و پشكنین ئه‌نجام ده‌درێت. دوای ئه‌وه ده‌چنه قوبرس. پلاتفۆرمه نوێیەكهشمان له‌و رۆژانه دێت. له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا له ده‌ورووبه‌ری قوبرس به دوو كه‌شتی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. با ئه‌وانه‌ی له دووره‌وه هاتوون بۆ ناوچه‌كه و كۆمپانیاكانیشیان ببینن كه له‌و ناوچه‌دا هیچ شتێك به‌بێ ئێمه ئه‌نجام نادرێت. له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌بێ توركیا كارێك ئه‌نجام نادرێت. رێگه به‌مه ناده‌ین".