Ali Mukarrem Garip,Hemın Othman Mohammed
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
كه‌ركووك - AA
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری زاپ، دوو گه‌ڕه‌كی ناحیه‌ی پردێ ژێر ئاوكه‌وتن.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئاستی ئاوی رووباری زاپ به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش دروستبوونیلافاوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه دوو گه‌ڕه‌كی ناحیه‌ی پردێ گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پردێ، عه‌بدولموته‌ڵیب نه‌جمه‌دین بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و، رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباری زاپ بووه هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی دوو گه‌ڕه‌كی ناحیه‌كه".
ته‌جمه‌دین باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه نزیكه‌ی 70 ماڵی دوو گه‌ڕه‌كی كه‌نار رووباره‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه و، خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه چۆڵكران هیچ زیانێكی گیانی نییه.