Mazin Majeed Asaad Baqal,Hemın Othman Mohammed
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
مووسڵ - AA
تیمی ژێردهریاوانی توركیا، ماوه‌ی حه‌وت رۆژه بێ وچانانه به به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌رده‌وامه له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ده‌یان كه‌س له قوربانیانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله و، خه‌ڵكی مووسڵ كاری تیمه‌كه به‌رزده‌نرخێنێت و به پاڵه‌وان ناویان ده‌بات.
تیمێكی 20 كه‌سی ژێردهریاوانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریای توركیا، پاش نۆ رۆژ له رووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله گه‌یشته عێراق.
تیمه‌كه به‌به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی و، تا ئێستا ته‌رمی دوو كه‌سی له قوربانییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه به‌هۆی ئه‌و شەپۆلە بارانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، تیمه‌كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه ته‌رمی قوربانیانی بێ سه‌روشوێنی رووداوه‌كه، كه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یان 85 كه‌س بێت.
له ئێستادا تیمه‌كه كاره‌كانیان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل باشووری مووسڵ چڕكردووه‌ته‌وه.