Mohammed Baqi Hussein
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیا، عیسمه‌ت یڵماز رایگه‌یاند کە له كۆی 850 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری كه له قۆناغی خوێندندان، 483 هه‌زاریان له خوێندنگه‌كان وه‌رگیراون.
یڵماز وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی خوێندنی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان له توركیا.
ناوبراو رایگه‌یاند هه‌وڵی چڕیان هه‌یه له‌باره‌ی خوێندنی په‌نابه‌رانه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ئێستادا 302 هه‌زار خوێندكار له هۆڵی خوێندنی كاتیدا درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن.
عیسمەت یڵماز گوتی: "ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ی من بچێته خوێندنگه، ده‌مانه‌وێت منداڵه سوورییه‌كانیش بچنه خوێندنگه. په‌نابه‌ری سووری له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت، تكایه با سه‌ردانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی په‌روه‌رده و خوێندنگه‌كان بكه‌ن. با منداڵه‌كانیان له خوێندنگه‌كان تۆماربكه‌ن".
یڵماز راشیگه‌یاند ساڵی رابردوو كه‌متر له 50 هه‌زار منداڵی سووری له خوێندنگه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خوێندوویانه و ئه‌مساڵ ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته، 181 هه‌زار و 193 خوێندكار.
عیسمەت یڵماز گوتیشی: "كۆی ژماره‌ی خوێندكاره سوورییه‌كان 483 هه‌زاره. ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی سه‌دا 50 بۆ 60ی ئه‌و منداڵه سوورییانهیه كه له قۆناغی خوێندندان. ساڵانی رابردوو سێ یه‌كی ئه‌و منداڵانه له خوێندنگه‌كان وه‌رده‌گیران، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوو له‌سه‌ر سێیان وه‌رگیراون. به‌ڵام هێشتا ماوه. ژماره‌ی ئه‌و منداڵه سوورییانه‌ی له قۆناغی خوێندندان، 850 هه‌زار ده‌بێت. ئێمه ئێستا 483 هه‌زاریمان له خوێندنگه‌كان وه‌رگرتووه. له قۆناغی ئاینده‌دا ته‌واوی منداڵانی سووری ده‌هێنینه چوارچێوه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌ی خۆمان. چ په‌روه‌رده‌یه‌ك پێشكه‌شی منداڵانی خۆمان بكه‌ین، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ش پێشكه‌شی ئه‌وان ده‌كه‌ین".