Rewa Mahmut Hasan
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ئادەنا -AA
ئاوی شێلم کە لە تورکیا و لە ئێستاشدا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی تاڕادەیەک بەرچاو بەکاردەهێنرێت لەسەر خوانەکان لە ماوەی، ٤٥ رۆژدا دروست دەبێت.
سەرەتا شێلمەکە گەرم دەکرێت و وەک هەویر دەشێلرێت و دەخرێتە دەفری تایبەتەوە، دوای ١٥ رۆژ هەوێن دروست دەبێت و پاشان دەخرێتە تورەکەی تایبەتەوە تاکو ئاوەکەی بگیرێت.
دواتر گوێزی رەش بەقاشکراوی دەخرێتە ناو دەفری تایبەتەوە و لەگەڵ هەوێنی شێلمەکەدا کە بۆ ١٥ رۆژ دانراوە، تێکەڵ دەکرێت سەری دەفرەکە دادەخرێت بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ.
لەو ماوەیەدا ناوبەناو ئامادە دەکرێت و ئاوەکەی دەگەیرێت کە هەموو کردارەکە ٤٥ رۆژ دەخایەنێت.
لەپاش ئەو ٤٥ رۆژە دەخرێتە شووشەوە و لە بازاڕەکاندا دەفروشرێت.
کوبرا ئۆزتورک کە بەڕێوەبەری کارگەیەکی ٢٥ ساڵەی فرۆشتنی ئاوی شێلمە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات ئامادەکردنی هەویری شێلم زۆر کاریگەرە لە دروستکردنی ئاوی شێلم و خۆشی تامەکەیدا.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ ماددەیەکی (حافیزە) لە ئاوی شێلمدا بەکار نایەت بۆ ئەوەی بەسەر نەچێت، خۆی بەتەواوی سروشتیە و دەڵێت،" تیشکی رۆژ گەرمی کەشوهەوا دەیترشێنرێت. لە کاتێکدا کەشوهەوا ساردە و پلەی گەرما نزمە، ٥٠-٦٠ رۆژی دەوێت تاکو بەتەواوی ئاوی شێلمەکە پێدەگات. لە کاتی ئاساییدا ١٥ رۆژ بۆ دروستکردنی هەویری شێلم و ٣٠ رۆژیش بۆ ترشاندن بەسە تاکو پێ دەگات.