Sayim Harmancı
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
هەکاری - AA
لەسەر دۆڵی زاپ لە پارێزگای هەکاری، لووتکەیەکی دەستکرد دروست کراوە کە بەسەر دیمەنی جوانی دۆڵەکەدا دەڕوانێت و بووەتە جێی سەرنجی ئەو گەشتیارانەی بۆ تۆمارکردنی وێنەی یادگاری سەردانی دۆڵی زاپ دەکەن.
پارێزگای هەکاری بە دیمەنی سروشتی و زنجیرە شاخەکانی بەناوبانگە، دۆڵی زاپ-یش یەکێکە لەو ناوچانەی پارێزگاکە کە دیمەنێکی ناوازەی هەیە و رۆژانە کەسانێکی زۆر سەردانی دەکەن.
بەتایبەت لەئێستادا بەهۆی ئەوەی دۆڵەکە بە بەفر داپۆشراوە، کەسانێکی زۆر لە لووتکە دەستکردەکەوە وێنەی یادگاری تۆمار دەکەن.
سەرتاچ تاشدەلەن یەکێکە لەو هاووڵاتییانە و لە شاری ئیستانبوڵەوە هاتووە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ئەمە یەکەم جارە بێتە شاری هەکاری و گوتی: "لە ژیانمدا شوێنی وا جوانم نەبینیوە. ئەم سروشت و ئەم هەوایە لە جیهاندا وێنەی نییە. خەڵک دەیانەوێت بچن بۆ سویسرا و بۆ زنجیرە چیاکانی ئاڵپ، بەڵام با سەرەتا بێن و هەکاری ببینن".
هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی سەباحەدین ئەرتوش، ئەوەی خستەڕوو کە بۆ دوورکەوتنەوە لە ژاوەژاوی شار هاتووەتە دۆڵی زاپ و گوتی: "ئێرە دیمەنێکی ناوازەی هەیە، خەڵک دێنە ئێرە و وێنەی دیمەنی دۆڵی زاپ و چیا بە بەفر داپۆشراوەکان، دەگرن"
23.02.2022 هەکاری.. دۆڵی زاپ بە دیمەنە جوانەکەیەوە بووەتە جێی سەرنج
- پارێزگای هەکاری بە دیمەنی سروشتی و زنجیرە شاخەکانی بەناوبانگە، دۆڵی زاپ-یش یەکێکە لەو ناوچانەی پارێزگاکە کە دیمەنێکی ناوازەی هەیە و رۆژانە کەسانێکی زۆر سەردانی دەکەن.