Sayim Harmancı,Mehmet Dayan
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هەکاری-AA
شارۆچکەی چوکورجا سەربە پارێزگای هەکاری بە چەندین چیا دەورەدراوە و خاکێکی بەپیتی هەیە.
شارۆچکەی چوکورجا بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافیایەکەیەوە ناتواندرێت لە بەشێکی کێڵگەکاندا ئامێرە کشتوکاڵییەکان بەکاربهێندرێت هەربۆیە تا ئێستا لە کێڵگەکاندا بەرێگا کۆنەکان چەڵتوک دەچێندرێت.
لە گوندی گیوندەش، گوندنشینان لەگەڵ یەکەم گزنگی بەیان دەچنە کێڵگەکانیان و دەست بە دروێنەی چەڵتوکەکانیان دەکەن و تەواوی کارەکانی ناو کێڵگەیش بەهەرەوەزی ئەنجام دەدەن.

بەم شێوەیە ئەو برنجەی بەرهەمی دەهێنن بەشی خواردنی خۆیان دەکات، هەروەها دەشبێتە سەرچاوەیەک بۆ بژێوییان.
بەڕێوبەری کشتوکاڵ و دارستان لە قەزای چوکورجا، مەهمەت نەزیف ئاشوک سەردانی جووتیارانی کرد و لە نزیکەوە چاودێری رەوشی دروێنەی چەڵتوکی کرد.

مەهمەت نەزیف ئاشوک لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەبەرئەوەی کێڵگەکان لە ناوچەی سەخت و شاخاویدان کاری جووتیارەکانمان سەختە، هەروەها ئاژەڵی کێوی لەم ناوچەیە زۆرە هەر بۆیە بیرمان لە تەلبەندکردنی کێڵگەکان کردووەتەوە، بەمشێوەیە دانیشتوانی شارۆچکەکەمان دەتوانن ئاسانتر کشتوکاڵ بکەن. بەرهەمەکانی ئەم ناوچەیە لەبەرئەوەی بە ریگا کۆنەکان بەرهەمدەهێندرێن تام و چێژەکەی جارانی هەیە و کوالیتی برنجەکەیش زۆر بەرزە".