Hüseyin Yıldız
04 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2022
ئیدر- AA
پارکی چیای ئاگری دەکەوێتە پارێزگای ئیدرەوە و یەکێکە لەو شوێنانەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو کە بە ئاژەڵی کێوی بەناوبانگە.
چیای ئاگری بەرزترین چیای تورکیایە و لووتکەکەی پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، ئەم چیایە بەهۆی دەوڵەمەندی بە گژوگیای سروشتی لانەی چەندین جۆری جیاوازی ئاژەڵی کێوییە.
لە پارکی چیای ئاگری کە پارکێکی ناو سروشتە لە تەواوی جۆرەکانی ئەو ئاژەڵە شیردەرانەی لە تورکیا دەژین نزیکەی سەدا ٣٠یان لەم پارکەدان، هەروەها ١٧٨ جۆری باڵندەشی تیادا دەژی هەربۆیە بە "بەهەشتی باڵندەکان" ناودەبرێت.
رێکخەری زانستی رێکخراوی سروشتی باکوور، ئەمرا چۆبان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە پارکی چیای ئاگری لەسەر رووبەری ٨٨ هەزار هێکتار زەوی دروست کراوە و لە دامێنی چیاکەشدا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی کێوی هەن.
ئەمرا چۆبان ئاماژەی بەوەش دا کە زیاتر لە ٢١ جۆر ئاژەڵی کێوی لە دەورووبەری چیای ئاگری دەژین کە تەنها تایبەتن بەو ناوچەیە و گوتی: "چیای ئاگری خاڵی بەیەک گەیشتنی تورکیا، ئەرمینیا، ناخچڤان و ئێرانە و شوێنی زۆر کەم هەیە لە ناوچەکەدا کە بە ئەندازەی ئەم چیایە لە رووی سامانی سەوزایی و ئاژەڵی کێوییەوە، دەوڵەمەند بێت".