İlyas Kaçar
04 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
دوای هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئەو ئاگرە بکوژێنرێتەوە کە لە دارتاشخانەی کۆشکی دۆڵمەباخچە کەوتبووەوە.
بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە بەشی پێشەوەی دارتاشخانەی کۆشکی دۆڵمەباخچە کە بەرهەمە کۆنەکانی تیادا نوێ دەکرێتەوە، کەوتەوە.
دوای ئەوەی کارمەندی چاودێریی شوێنەکە هەستی بە بوونی رووداوی ئاگرکەوتنەکەوە کرد، دەست بەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی لێ ئاگادار کردەوە.
ئاگرەکە بە هەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەربە شارەوانی بەشیکتاش و بەیئۆغڵو بە ماوەیەکی کورت کۆنترۆڵ کرا.
دوا بەدوای رووداوەکەش لێکۆڵینەوەی تیمەکان لە شوێنەکە دەستی پێ کرد.