Özcan Yıldırım
11 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ-٢٩ کە لە پارێزگای هەکاری ئەنجام دەدرێت، سێ تیرۆریست لە چالاکی خران کە یەکێکیان ناوی لەناو لیستی پرتەقاڵی داواکراواندایە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە دوێنێ هێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ-٢٩ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستان لە ناوچەی کازان سەربە قەزای چوکورجا لە پارێزگای هەکاری ئەنجام داوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ تیرۆریست لە چالاکی خران کە یەکێکیان ناوی لەناو لیستی پرتەقاڵی داواکراواندایە.