توركيا

دۆنمەز: "لە ئاداری ٢٠٢٣وە دەست دەکەین بە کەڵک وەرگرتن لە گازی سروشتی دەریای رەش"

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز: "لە قوڵایی دوو هەزار و ٢٠٠ مەتری ژێر دەریای رەشدا ناوەندێکی وزە دروست دەکەین. کارەکانی دانانی بۆڕی لە قوڵایی دەریادا بە درێژایی ١٢٠ کیلۆمەتر، کۆتایی هاتوون و ٥٠ کیلۆمەتری ماوە".

Murat Temizer  | 11.08.2022 - نوێکردنەوە : 18.08.2022
دۆنمەز: "لە ئاداری ٢٠٢٣وە دەست دەکەین بە کەڵک وەرگرتن لە گازی سروشتی دەریای رەش"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز بووە میوانی ئاژانسی ئانادۆڵو و دەربارەی نوێترین رۆژەڤەکانی تورکیا، روونکردنەوەی دا.

فاتیح دۆنمەز باسی لەوە کرد کە پلانیان وایە لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣وە دەست بکەن بە کەڵک وەرگرتن لە گازی سروشتی ناو دەریای رەش و گوتی: "لە قوڵایی دوو هەزار و ٢٠٠ مەتری ژێر دەریای رەشدا ناوەندێکی وزە دروست دەکەین. کارەکانی دانانی بۆڕی لە قوڵایی دەریادا بە درێژایی ١٢٠ کیلۆمەتر، کۆتایی هاتوون و ٥٠ کیلۆمەتری ماوە".

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەربارەی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگێکیش لە گواستنەوەی گازی سروشتیدا رایگەیاند "دەتوانم بڵێم کاتێک دابینکەران پابەند دەبن بە پلانی بارکردن، هیچ کێشەیەک لە گازی سروشتیدا دروست نابێت".

فاتیح دۆنمەز جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا لە پڕۆژەی وێستگەی ئەتۆمی ئاککویودا رێگە بە هیچ دواکەوتنێک نادات، هەروەها دەربارەی کارەکانی گەڕان بە دوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاستدا، گوتی: "لە دەریای ناوەڕاست ٤٥-٦٠ رۆژمان لەبەردەستە و لەو ماوەیەدا کارەکانی گەڕان و پشکنین تەواو دەکەین. ئەگەر شتی نوێمان دۆزییەوە مژدە دەدەین بە گەلەکەمان".

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دەربارەی سەرچاوەکانی وزە لەژێر سەرچاوە ئاوییەکانی دیکەدا، دۆنمەز رایگەیاند "لەمڕۆوە ئاستی پڕییەتی لە دامەزراوەی کۆکردنەوەی گازی سروشتی سیلیڤری گەیشتووەتە لەسەدا ٨٧. ئامانجمان ئەوەیە تا ئەیلوول بەتەواوی پڕ ببێت. دامەزراوەی کۆکردنەوەی دەریاچەی توز-یش بەتەواوی پڕە".

فاتیح دۆنمەز ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو یارمەتییانەی بۆ کارەبا و گازی سروشتی پێشکەش دەکرێن، بەردەوامن و پشتگیرییەکان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵیشدا زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی پێشووە، گوتیشی: "توانای بەرهەمهێنانی کارەبامان گەیشتووەتە ١٠١ هەزار مێگاوات. بەڕێژەی سەدا ٥٤ی ئەم کارەبایەش لە سەرچاوە دوانەهاتووەکانی وزە، بەرهەم دێنین. لە میانی ١-٢ مانگدا ناوچەی سەرچاوەی وزەی نوێبۆوە 'YEKA GES 5' رێک دەخرێتەوە. بەم جۆرە دەچینە ناو پێشبڕکێی توانای (بەرهەمهێنانی) هەزار و ٢٠٠ مێگاوات".

فاتیح دۆنمەز باسیشی لە هاوردەکردنی وزە کرد و گوتی: "بڕی هاوردەكردنی وزە دەگاتە ١٠٠ ملیار دۆلار، دەتوانین بە رێوشوێنی كۆنترۆڵكراو و سادە لەسەدا ١٠ی ئەو بڕە پاشەكەوت بكەین. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت ١٠ ملیار دۆلار لە گیرفانی ئێمەدا دەمێنێتەوە".

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا لە بارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتمانیی دوا و گوتی: "لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی رووسیا و سەرکۆماری تورکیا، پشتگیری لە فرۆشتنی گازی سروشتی بە روبل کراوە و گفتوگۆش دەکەین لەسەر بەکارهێنانی لیرەی تورکی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکاندا".

فاتیح دۆنمەز لە بارەی ئەو رەوشە ئابوورییەی لەئێستادا تورکیا و جیهان پیایدا تێپەڕدەبن و پێویستی هاووڵاتییان بە پشتیوانییەکانی حکوومەت لە بواری وزەدا رایگەیاند "وەک پشتیوانی بۆ هاووڵاتییانمان تا ٥٠ هەزار لیرە قەرزی رووپۆشی گەرمی بۆ وادەی ٦٠ مانگ و بەڕێژەی سووی ٠،٩٩ پێشکەش دەکەین".

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، باسی لەوەش کرد کە لە پاڵ یەدەگی گازی سروشتیدا، تورکیا خاوەنی یەدەگێکی ئێجگار زۆری کانزای بۆرۆنە کە بە گشتی لە پیشەسازی بەرهەمهێنانی شووشەدا بەکاردەهێندرێت و گوتیشی: "بە ئەندازەی پێویستی ٥٠٠ ساڵی هەموو جیهان، یەدەگی کانزای بۆرۆنمان هەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın