Zana Natık Kerem
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
هەولێر ــ AA
لەچوارچێوەی ناڕەزایەتییەكان دژی لێدوانەكەی پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سروە عەبدلواحید هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیك باڵەخانەی داواكاری گشتی لە بەرامبەر پاركی سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر گردبوونەوە و ئیدانەی لێدوانەكەی سروە عەبدلواحید ـ یان كرد.

لە خۆپیشاندانەكەدا هێزەكانی پێشمەرگە بە بەرزكردنەوەی دروشمی جیاجیا لێدوانەكەی پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سروە عەبدلواحیدیان ئیدانە کرد و هەروەها داوایان كرد ناوبراو لەسەر لێدوانەكەی دادگایی بكرێت و سزای توند بدرێت.
خۆپیشاندەران لە دروشمەكانیاندا ئاماژەیان بەوەدا كە قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە هەستی ئەوانی برینداركردووە، بۆیە لە دادگا سكاڵای یاسایی لەسەری تۆمار دەكەن.
ھێزەكانی پێشمەرگە لە خۆپیشاندانەكەدا دووپاتیان كردووە كە لە رێگەی ئەم خۆپێشاندانە ھاتوون تا یاسا بكەنە قەڵغان بەرامبەر ئەو كەسانەی كە سووكایەتی بەرامبەربە كەسوكاری پێشمەرگە و بنەماڵەی شەھیدان دەكەن.