Abdullah Shukur
15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
تەمێکی چڕ باڵی بەسەر شاری ھەولێردا کێشا و مەودای بینین بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، تەمێکی چڕ باڵی بەسەر شاری ھەولێردا کێشا و مەودای بینین بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی و پلەی گەرماش بە رێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێ لە هەوادا کە لە زۆربەی ناوچەکان ٩٠ لەسەدای تێپەڕاندووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی تەم لە ئەمشەوەوە تا بەرەبەیان لە ناوچەی جیاجیا و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر.
ھاوکات دروستبوونی ئەم تەمە دیمەنێکی جوانی بەخشییە چەند ناوچەیەکی شاری ھەولێر.