Mustafa Ünal Uysal
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2019
مێرسین -AA
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی شاره‌وانی مێرسین، تیمه‌كانی خانه‌ی چاودێری كاتی ئاژه‌ڵانى كاشڵی سه‌ربه شاره‌وانی مێرسین، له‌وه ئاگاداركرانه‌وه كه سه‌گێك له شارۆچكه‌ی موت ژانی هه‌یه.
تیمه‌كان سه‌گه‌كه‌یان هێناوه‌ته خانه‌ی چاودێری كاتی ئاژه‌ڵانی كاشڵی، كاتێك له دایكبوونی تووتكهكان نزیكبووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زۆربووه، دایكه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دوو كاتژمێری‌دا، 16 تووتك له‌دایكبوون.
له‌ئێستاشدا ته‌ندروستی سەگەکە جێگیره و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی بێچووهكانیشیهوه سه‌گه‌كه ناونراوه "به‌ره‌كه‌ت".
وێڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان شەش له تووتكهكان دوای له‌دایكبوونیان لەناوچوون و 10 تووتكه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری پزیشكی ڤێتهرینهری دان.
به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی ئاژه‌ڵه ماڵی و بێسه‌رپه‌رشته‌كان، مه‌همه‌ت جوجوك رایگه‌یاند کە ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌دایكبوونی 16 تووتك پێكه‌وه ببینێت و گوتی: "پێكه‌وه له‌دایكبوونی زۆرترین ژماره‌ی تووتك كه من پێشتر بینیوومه 12 دانه‌بووه، به‌ڵام یه‌كه‌م جارمه له‌دایكبوونی 16 تووتك پێكه‌وه ببینم، یه‌كه‌م جاریشه ئه‌و ژماره زۆره تووتك له‌م خانه‌ی چاودێرییه پێكه‌وه له‌دایكببن. نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كارێكی قورس بوو بۆمان، به‌ڵام بیستنی ده‌نگی تووتكهكان هه‌موو ماندووبوونه‌كه‌ی بیربردینه‌وه. زۆر دڵخۆشین، له‌ڕاستیدا كاری سه‌ره‌كی ئێمه لێره به‌دواوه ده‌ست پێ ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی تووتكهكان به نه‌شته‌رگه‌ری بێچووی بووه كه‌مێك دره‌نگ شیری ده‌بێت. بۆیه هه‌ر له دوای له‌دایكبوونی تووتكهكانهوه ده‌بێت هه‌ر نیو كاتژمێر جارێك شیریان پێ بده‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی دایكیان ته‌ندروستی ئاسایی ده‌بێته‌وه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین. له‌سبه‌ینێه‌وه دایكیان ده‌توانێت به ئاسانی شیریان پێ بدات. له‌ئێستاشدا ته‌ندروستی دایكی تووتكهكان جێگیره، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ری بهنجهكهی له‌سه‌ر ماوه، تا ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه سه‌ر خۆ ئێمه هه‌موو كاره‌كانی دایكه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین".
مەهمەت جوجوك جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ئه‌و 10 تووتكهی کە له ژیاندا ماون و گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی دایكه‌كه بتوانێت به ئاسانی شیر بدات به بێچووه‌كانی كالسیۆمی دراوه‌تێ".