Hüseyin Haskan,Rewa Mahmood Hasan
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
مێرسین-AA
وەرزی رنینەوەی قەیسی لە شارۆچکەی سیلیفکە سەربە پارێزگای مێرسین دەستیپێکرد.
یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی قەیسی، هەمزە گۆکلەر ئاماژە بەوە دەکات کە لە یەکەم رنینەوەیدا، ١٠٠ کیلۆگرام قەیسی رەوانەی ئیستانبوڵ کردووە.
هەمزە گۆکلەر ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆی سەختی کەشوهەوای ئەمساڵەوە رنینەوەی بەرهەمەکەیان هەفتەیەک دوا کەوتووە و رایگەیاند نرخی یەک کیلۆگرام لە بەرهەمی یەکەمدا ٣٥-٤٠ لیرە دەبێت.

ناوبراو باس لەوە دەکات کە لەسەر چوار دۆنم زەوی، ١٢ تۆن بەرهەمی قەیسی هەیە.
سەرۆکی یەکێتی ژووری بەرهەمهێنەرانی قەیسی قەزای سیلیفکە، ئیسماعیل گورسەس ئاماژە بەوە دەکات بەرهەمی قەیسی رەوانەی ئیستانبوڵ و ئەنقەرە، ئیزمیر و بورسا دەکەن.
ئیسماعیل گورسەس ئاشکرای کرد کە چاوەڕێ دەکەن لەمساڵدا لە کۆی هەزار و ٢٠٠ دۆنم زەوی باخی قەیسی ١٠ هەزار تۆن قەیسی بەرهەم بێنن و نزیکەی دوو هەزار تۆنی لێ رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکەن بەپێی خواستەکان.
