ئورفا .. كۆچی مه‌ڕداران بۆ كوێستانه‌كان له به‌هاردا
- له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، كۆچكردنی خێزانه مه‌ڕداره‌كان له ئورفاوه بۆ كوێستانه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم، وان، ئه‌لعه‌زیز و مووش ده‌ست پێ ده‌كات به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان.
Şanlıurfa
ئورفا – AA
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، كۆچكردنی خێزانه مه‌ڕداره‌كان له ئورفاوه بۆ كوێستانه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم، وان، ئه‌لعه‌زیز و مووش ده‌ست پێ ده‌كات به مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان.
ئه‌وه‌ش كاری خێزانه مه‌ڕداره‌كان قورس‌تر ده‌كات كه له لایه‌ك مه‌ڕه‌كانیان له كوێستانه‌كان ده‌له‌وه‌ڕێنن و له لایه‌كی دیكه‌وه شیری مه‌ڕه‌كان ده‌دۆشن و بۆ دروستكردنی ماست و په‌نیر شیره‌كه هه‌وێن ده‌كه‌ن. جگه له تێكوه‌ردان و هاوێركردنی به‌رخ و مه‌ڕه‌كان.
شوانه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌وانیش مه‌ڕه‌كان ده‌له‌وه‌ڕێنن و خواردن و پێداویستییه‌كانیشیان له تێڕی گوێدرێژ باركردوو ده‌كه‌ن. ماوه ماوه‌ش بۆ پشوودان ده‌وه‌ستن و چا وه‌سه‌رده‌نێنن و نان ده‌خۆن. مۆبایله‌كه‌یشیان ده‌خه‌نه پشتی گوێدرێژ و به هۆی شه‌به‌نگه بچووكه‌كانی رۆژه‌وه بارگاوی ده‌بنه‌وه.
به هۆی زۆری باران بارین له‌مساڵدا مه‌ڕداره‌كان كۆچكردنیان بۆ كوێستانه‌كان دواخست و وایان له‌به‌رنامه‌دایه له كۆتایی ئه‌م مانگه بگه‌نه ناوچه‌ی كاراجاداغ-ی قه‌زای سیڤه‌ره‌ك-ی ئورفا.
عه‌لی ئاراك-ی ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ یه‌كێكه له‌و مه‌ڕدارانه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هاران هه‌موو مێگه‌له‌كان ده‌به‌نه كوێستان گوتی: "به‌ر له ده‌ركه‌وتنی خۆر كاره‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٩:٠٠ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌دۆشین. دواتر ژنان شیره‌كه هه‌وێن ده‌كه‌ن و ماست و په‌نیری لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن. ده‌ورووبه‌ری عه‌سر به‌رخ و مه‌ڕه‌كان تێك وه‌رده‌ده‌ین. كاره‌كه‌مان سه‌خته، به‌ڵام دڵخۆشین به‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان باش ده‌له‌وه‌ڕێن. بە هۆی بارانبارینی زۆره‌وه ئه‌مساڵ كۆچكردنمان دواخست. سه‌ره‌تا ده‌چینه كاراجاداغ و ٢٠ رۆژ له‌وێ ده‌مێنینه‌وه دواتر به‌ره‌وه ناوچه‌ی كاریڵیئۆڤا-ی پارێزگای بینگۆل به‌ڕێ ده‌كه‌وین و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كوێستانه‌كانی دیكه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن