Bingöl
بینگۆل – AA
ره‌وه‌نده‌كانی قه‌زای سیڤه‌ره‌ك'ی سه‌ر به پارێزگای بینگۆل كه به‌مه‌به‌ستی باشتر له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان روویان كردووه‌ته كوێستانه‌كانی قه‌زای كارلیئۆڤا له پارێزگای بینگۆل و ماوه‌ی پێنج مانگ له‌وێ ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
له دوای ئاماده‌كاریی ته‌واو ره‌وه‌نده‌كان ده‌كه‌ونه رێ و رێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان چه‌ندین رۆژی پێ ده‌چێت. ره‌وه‌نده‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌و شوێنانه وچان ده‌ده‌ن كه ئاو و له‌وه‌ڕگای لێیه و به‌م جۆره به‌ره به‌ره و به شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ره‌وه‌نده‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌و گه‌شته درێژه‌دا وێرای ئه‌و جوگرافیا سه‌خته‌ی پێیدا ده‌ڕۆن، هه‌روه‌ها خۆیان و مێگه‌له مه‌ڕه‌كانیشیان له گیانله‌به‌ره كێوییه‌كان ده‌پارێزن.
ره‌وه‌نده‌كان له‌و شوێنانه‌ی وچان ده‌ده‌ن به ده‌م لێنانی چای داران، گۆرانی ده‌چڕن و دوای نزیكه‌ی ٥٠ رۆژ له به‌ڕێ كه‌وتنیان ده‌گه‌نه‌وه سیڤه‌ره‌ك.
قاسم قاره‌مان یه‌كێكه له‌و ره‌وه‌ندانه و به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "چه‌ندین ساڵه به‌هاران روو ده‌كه‌ینه كوێستانه‌كانی بینگول و پاییزانیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه. هه‌زار سه‌ر مه‌ڕمان هه‌یه. ده‌ڕۆین و شه‌و بگه‌ینه كوێ له‌وێ خێوه‌ت هه‌ڵ ده‌ده‌ین و ده‌مێنینه‌وه. بۆ به‌یانییه‌كه‌یشی رێگا و ئاو له كوێ نزیك بێت به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن