Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
مووش - AA
ئاژه‌ڵداران كه به مه‌به‌ستی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له پارێزگاكانی مووش و سێرت-ه‌وه روویان له كوێستانه‌كانی شارۆچكه‌ی كۆركوت سەربە پارێزگای موش كردووه، به‌و شیره‌ی له ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌دۆشن په‌نیر دروست ده‌كه‌ن و منداڵانیشیان له پاڵ هاوكاریكردنی خێزانه‌كانیان به‌یاریكردن كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئاژه‌ڵداران كه بۆ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان له گوند و شارۆچكه‌كانی مووش و سێرت-ه‌وه روویان له له‌وه‌ڕگا و كویستانه‌كانی شارۆچكه‌ی كۆركوت كردووه كه دوو هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، له‌نێو ئه‌و خێوه‌تانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه له‌سه‌ر چیاكه ههلیانداوه.

له كاتێكدا ئاژه‌ڵداران له لهوهڕگهكاندا گرنگییه‌كی زۆر به به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌ده‌ن، ژنانیش له‌و شیره‌ی له ئاژه‌ڵه‌كانی ده‌دۆشن په‌نیر دروست ده‌كه‌ن. منداڵانیش له‌پاڵ هاوكاریكردنی دایك و باوكیان بۆخۆیان خه‌ریكی یاریكردنن.
كۆچه‌ر شاهین تۆكاڵ به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما روو له‌و له‌وه‌ڕگا و كوێستانانه ده‌كه‌ن كه به‌كرێیان گرتوون و له‌وێ به ئاژه‌ڵداری بژێوی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.

كۆچه‌ر شاهین تۆكاڵ باسی له‌وه كرد كه خێزانێكی نۆ كه‌سین و نزیكه‌ی سێ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵیان هه‌یه و هه‌مووان هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ بهرلاێكردنی كاره‌كیانیان.
حامیده كارابوڵوت ته‌مه‌ن 55 ساڵ كه دایكی 10 منداڵه باس له‌وه ده‌كات كه به‌یانیان دوای نوێژی به‌یانی خوان بۆ شوانه‌كان ئاماده ده‌كات و دواتر ئاژه‌ڵه‌كان ده‌دۆشن و شیره‌كه‌یان ده‌كوڵێنن.

حامیده كارابوڵوت باسی له‌وه كرد كه به‌و شیره په‌نیر دروست ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن به‌وه‌ش بژێوی ژیانیان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن و گوتی: "كاتی به‌تاڵمان نییه. رۆژانه به‌كاركردن به‌سه‌ر ده‌به‌ین. ژیان و گوزه‌ران زۆر سه‌خته. تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانمان ئاژه‌ڵداریه. ئه‌و كاره له باو‌و باپیرانمان بۆمان ماوه‌ته‌وه. ئێمه‌ش ناچارین ئه‌نجامیبده‌ین".