Oğuzhan Demiray,Mohammed Baqi Hussein
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ئاكسارای - AA
عه‌لی ئیحسان كارائاغاچ ته‌مه‌ن 66 ساڵ، نیو سه‌ده‌یه له شاری ئاكسارای ناوەڕاستی تورکیا پیشه‌ی ره‌نگكردنی به‌نی فه‌رش و قاڵییهوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ری.
عه‌لی ئیحسان كارائاغاچ هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌هه‌مان شه‌وق و زه‌وقه‌وه مه‌نجه‌ڵی بۆیه‌كان ده‌خاته سه‌ر ئاگر و ره‌نگه‌كان بۆ ره‌نگكردنی ئه‌و به‌نه‌ی بۆیان هێناوه ئاماده‌ده‌كات.
دواتر بۆیه‌كان ده‌كاته نێو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه و دوای كوڵاندنیان بۆ ماوه‌یه‌ك، بهنهكهی تێده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تێكی ده‌دات تا ره‌نگ بگرێت. ئه‌م پیشه‌وه‌ره چه‌ند شاگردێكیشی هه‌یه له‌كاتێكدا كاریان زۆربێت هاوكاریی ده‌كه‌ن و به‌نه‌كه بۆ وشكبوونه‌وه هه‌ڵده‌خه‌ن.
ئه‌و به‌نه‌ی عه‌لی ئیحسان كارائاغاچ ره‌نگیان ده‌كات له شاره‌كانی ئادانا، قه‌یسه‌ری، سیواس، ئه‌رزەڕۆم، نیغده و به‌دلیس ده‌كرێنه فه‌رش و قاڵی.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو عه‌لی ئیحسان رایگه‌یاند، ساڵی 1968 له شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای نیغده شاگردی وه‌ستایه‌ك بووه و له‌وێوه پیشه‌كه فێربووه.
عه‌لی ئیحسان كارائاغاچ گوتی: "تا كاتێك چووم بۆ سه‌ربازی شاگردبووم و فێری پیشه‌كه بووم. ساڵی 1977 كه له سه‌ربازی گه‌ڕامه‌وه له ئاكسارای ئه‌م دووكانه‌م له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌م كرده‌وه. پێشتر به ستافێكی 10-15 كه‌سییه‌وه كارمان ده‌كرد. ماوه‌ی 12 ساڵه به ته‌نها كاره‌كان ده‌كه‌م. جار جاره شاگردهكانی پێشووم دێن بۆ هاوكاریكردنم".
عه‌لی ئیحسان كارائاغاچ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تاكه بۆیاخچیی ناوچه‌كه‌یه و گوتی:
"ئه‌و به‌نه‌ی ره‌نگیان ده‌كه‌م له شاره‌كانی ئادانا، قه‌یسه‌ری، سیواس، ئهرزۆڕۆم، نیغده و به‌دلیس-ه‌وه بۆم دێن. ره‌نگیان ده‌كه‌م و بۆیان ده‌نێرمه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هیچ وه‌ستایه‌كی دیكه ئه‌م كاره ناكات، به‌نی خوری ته‌نها بۆ من دێت. تا ده‌ست و قاچه‌كانم كاربكه‌ن له‌م پیشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بم".
ناوبراو ماوه‌ی 41 ساڵه له‌و دوكانهدایه و به‌شه‌وق و زه‌وقێكی زۆره‌وه كاره‌كه‌ی ده‌كات.