Ramal Abdullah Mahmood
27 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2017
قاهیرە – AA
لەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەرپرسانی میسری دەروازەی سنووری رەفەح بە رووی هاووڵاتییانی فەڵەستیندا دەکەنەوە.
بەرپرسی بەشی فەڵەستینی دەروازەی سنووری رەفەح، هیشام عەدوان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "بەرپرسانی میسری لە بەیانییەوە دەروازەی سنووری رەفەح-یان کردووەتەوە و ماوەی دوو رۆژ ئەو دەروازەیە کراوە دەبێت، سەرەتا رێگە بە تێپەڕینی ئەو کەسانە دەدەن کە دەیانەوێت بە مەبەستی بەجێگەیاندی فەریزەی حەج سەردانی ماڵی خوا بکەن. دواتریش رێگە بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی دەدرێت".
هیشام عەدوان ئاماژەی بەوە دا کە بۆ یەکەمجار ٤٨٤ حاجی غەززە بەو دەروازەدا تێپەڕیوون. تیشکیشی خستە سەر ئەوەی لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا ئەو فەڵەستینیانەی لە میسر گیریان خواردووە دەگەڕێنەوە غەززە.
ئیدارەی میسر لە دوای کودەتا سەربازییەکەی سێی تەمووزی ٢٠١٣ دەروازەی سنووری رەفەحی داخستووە ماوە ماوە بۆ ماوەیەکی کەم دەیکاتەوە.