ژيان, کۆڤید- ١٩

منداڵان جەژن بە بێ جەژنانە بەڕێ دەکەن

لەگەڵ ھاتنی جەژنی رەمەزاندا و بەھۆی رێکارە تەندروستییەکان و قەدەغەی ھاتووچۆوە، ژمارەیەکی کەم لە ھاوڵاتیان سەردانی کەسوکاریان دەکەن بۆ جەژنە پیرۆزەو بەوھۆیەوە منداڵان بۆ یەکەم جار بەبێ جەژنانە رۆژەکانی جەژن بەسەر دەبەن.

Rewa Mahmood Hasan  | 24.05.2020 - نوێکردنەوە : 01.06.2020
منداڵان جەژن بە بێ جەژنانە بەڕێ دەکەن

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

لەگەڵ ھاتنی جەژنی رەمەزاندا و بەھۆی رێکارە تەندروستییەکان و قەدەغەی ھاتووچۆوە، ژمارەیەکی کەم لە ھاوڵاتیان سەردانی کەسوکاریان دەکەن بۆ جەژنە پیرۆزەو بەوھۆیەوە منداڵان بۆ یەکەم جار بەبێ جەژنانە رۆژەکانی جەژن بەسەر دەبەن.

دوای ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان قەدەغەی ھاتووچۆی لە رۆژانی جەژندا راگەیاندبوو، بەشێکی کەمی ھاوڵاتیان بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی دراوسێی و کەسوکاریان دەکەن.

منداڵان بەھۆی رێکارەکانەوە ناتوانن وەک پێویست وێنای جەژنەکە بکەن، بۆیە بەشێکی زۆریان لە ماڵەکاندا ماونەتەوەو ھەندێکی تریان لە شەقامەکاندا بە پاسکیل ھاتووچۆ دەکەن.

ئاریا عومەر کە لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا بە پاسکیل ھاتبوویە دەرەوە، لەکاتی ترافیکی سەر شەقامەکاندا چاوەڕێی دەکرد تاکو سەرەی بێت بۆ رۆیشتن.

ئاریا ئاماژەی بەوەدا ئەو جەژنانەی وەرگرتووە بەڵام تەنیا چەند کەسێکی کەم سەردانی کردوون.

بۆیە ھاتۆتە دەروە دەیەوێت تامی جەژن بکات و دەڵێت: " تەنیا دراوسێکانمان ھاتن بۆ جەژنە پیرۆزە، بەڵام خزمەکانمان ماون. جەژنانەم وەرگرتووە بەس کەم بوو. ھاتمە دەرەوە بە پاسکیل لەگەڵ ھاوڕێکەمدا شەقامەکان دەگەڕێین. زۆرمان حەز لەجەژنە. بەلام ئەمساڵ زۆر ناخۆشە.

یەکێکی تر لەو منداڵانەی کە لەگەڵ براکەیدا ھاتبوویە د ەرەوە، زارا محەمەدی ٨ ساڵان بوو، ئەو کە دەستی برا بچووکەکەی گرتبوو، بەدوای دووکانێکدا دەگەڕا تاکو ئەو پارانەی پێیان داون وەک جەژنانە خەرجی بکەن. بەڵام ھیچ دووکانێکیان نەدۆزیەوەو گەڕانەوە ماڵەوە.

زارا بەدەم رێگاوە ئاماژەی بەوە دەدا کە جەژنی ئەم ساڵ زۆر ناخۆشە، چونکە میوانیان نایەت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın