Göksel Cüneyt İğde
21 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
سیواس - AA
هەنگەوان یوجەل تۆرامان سەرەتا وەک خولیایەک لە شارۆچکەی تێرمە سەربە پارێزگای سامسون دەستی بە هەنگەوانی کردووە و دواتر لە شارۆچکەی ئوڵاش سەربە پارێزگای سیواس ئەم خولیایەی گۆڕاوە بۆ پیشە و لەئێستادا، ساڵانە حەوت تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت.
یوجەل تۆرمان کە لەئێستادا، تەمەنی ٤٠ ساڵە، ٢٣ ساڵ لەمەوبەر لە شارۆچکەی تێرمە تەنها وەک خولیایەک پێنج پورەی هەنگی کڕیوە و دەستی بە کاری هەنگەوانی کردووە و لە ماوەی شەش ساڵدا، ژمارەی پورەی هەنگەکانی گەیشتوەتە ١٨٠ پورە، بە تێپەڕبوونی کات هەنگەوانی لە خولیاوە بووەتە پیشە و پورە هەنگەکانی هێناوەتە پارێزگای سیواس.
هەنگەوان یوجەل تۆرامان بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ماوەی ١٧ ساڵە هاتووەتە شارۆچکەی ئوڵاش و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەو شارۆچکەیە رووپۆشێکی تایبەتی گوڵ و گیای هەیە و ئەمەش وا دەکات هەنگوینەکەی تامێکی ناوازەی هەبێت، گوتیشی لەئێستادا، ساڵانە حەوت تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت و هەناردەی ناوچە جیاجیاکانی تورکیای دەکات.