Bayram Altuğ,Hemın Othman Mohammed
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2017
جنێڤ - AA
ئه‌نجێلینا جۆلی، ژنه ئه‌كته‌ری خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكار و، باڵیۆزی نیاز پاكی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا به‌گۆڕینی سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت و، گوتی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكه كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه ئێمه دایده‌مه‌زرێنین. جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه نییه".
ئه‌نجێلینا جۆلی كه بانگهێشتی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی وه‌قفی Sergio Vieira de Mello كرابوو كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ رێكخرابوو، به‌شێكی زۆری گوتاره‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ ره‌خنه گرتن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره ئه‌مریكیه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سووریادا شه‌ڕی ناوخۆ پێی ناوه‌ته حهوتهمین ساڵه‌وه، له‌وه‌ته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه تا ئێستا جیهان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌ری بووه‌ته‌وه؛ زیاد له 20 ملیۆن كه‌س له یه‌مه‌ن، سۆماڵ، سودانی باشوور‌و باكووری خۆرهه‌ڵاتی نێجیریا رووبه‌ڕووی برسێتی و مردن بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجێلینا جۆلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییانه‌ی نێردراون بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان نیوه‌ی ئه‌و بڕه دابیننه‌كراوه كه بانگه‌وازی بۆ كراوه، ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی رابه‌رایه‌تییه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی.
گوتیشی: "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وڵاتێك نییه. به‌ڵكو شوێنیكه كه وه‌ك نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كان تیایدا كۆبووینه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاره هاوبه‌شه‌كان یه‌كبخه‌ن".
هاوكات ئه‌نجێلینا جۆلی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كێشه جیهانییه‌كان و ناسه‌قامگیرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك خراپ بوون كه پێشتر رووینه‌داوه و، داواشی كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاكسازی بكات و، به‌پێویستی زانی بهدیپلۆماسیهت و دانوستانی چڕ كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: "كه‌س ناتوانێت بڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تەواو و بێ كهموكوڕه. وا نییه. پێویسته هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌بیربێت كه بۆچی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا و پێویستی چی بوو و، پێویسته به‌رپرسیارێتی جددی بگرینه ئه‌ستۆ. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكه كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه ئێمه دایده‌مه‌زرێنین. جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه نییه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا به‌گۆڕینی سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت. وه‌ك هاووڵاتییان ئێمه‌یش داوای ئه‌وه له حكوومه‌ته‌كانمان ده‌كه‌ین".