Hemin Hüseyin
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر - AA
لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی خوالێیخۆشبێت، جەلال تاڵەبانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرسەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تەرمی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال لە رۆژی ھەینی ٦/١٠/٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی بەیانی لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی مەراسیمی پێشوازی فەرمیی لە دەباشان لە سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت".
لە راگەیەنراوەکەشدا سەبارەت بە رۆژانی پرسەکە هاتووە "رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ پرسە دەستپێدەکات لە شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە:
یەکەم: سلێمانی، یاریگای سیروانی نوێ
دووەم : هەولێر، مزگەوتی جەلیل خەیات
سێیەم: کەرکووک، شورای مەکتەبی سیاسیی
چوارەم: دهۆک، هۆڵی حاجی ئەحمەد
پێنجەم: هەڵەبجە، هۆڵی تەربیە
شەشەم: گەرمیان، هۆڵی سەردار جاف
حەفتەم: خانەقین، ساحەی مەڵبەند
هەشتەم: رانیە، هۆڵی مستەفا عەلی
هەشتەم: کۆیە، تەکیەی تاڵەبانی
نۆیەم: زاخۆ، هۆڵی بێدار
دەیەم: سۆران، هۆڵی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین
یازدەم: چەمچەماڵ، هۆڵی بۆنەکان/ شاکر فەتاح
هەروەها لە گشت شوێنەکانی بەڕێوەچوونی پرسە، لێژنەیەک بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی شارەکان پرسەکە بەڕێوەدەبەن و پێشوازی لە میوان و ھاووڵاتیان دەکەن.
لێژنەی باڵای سەرپەرشتی رێورەسمی پرسەی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال