Zana Natık Kerem
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
مۆسكۆ ــ AA
سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە كۆشكی كرملین لە شاری مۆسكۆی پایتەخت پێشوازی لە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز كرد.
لەبارەی سەردانەكەی شای سعوودیە بۆ رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند ئەم سەردانە دەبێتە مایەی بەهێزبوون و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆكی رووسیا گوتیشی: "لە مێژوویی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمە یەكەم سەردانی شای سعوودیەیە بۆ رووسیا كە رووداوێکی زۆر گرنگە".
ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بە مێژوویی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات دا و ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە یەكێتی سۆڤیەت یەكەم وڵات بوو كە لە ساڵی ١٩٢٦ دانی بە شانشینی سعوودیە نا.
لای خۆیەوە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز هیوای خواست كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بێت لەوەی خزمەت بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری جیهان بگەیەنێت.
لە میانی كۆبوونەوەكەیاندا، سەرۆكی رووسیا و شای سعوودیە، پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ دوایین پێشهاتەكانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەكەن.
پێشتر گوتەبێژی كرملین، دیمیتری پیسكۆڤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە مۆسكۆ و ریاز خواستیان هەیە هاوكارییەكانی نێوانیان لەسەرجەم بوارەكاندا پتەوتر بكەن.
دوێنێ چوارشەممە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ شاندێكی باڵای وڵاتەكەی بەسەردانێك گەیشتە رووسیا.
لە مێژووی سعوودیەدا، ئەمە یەكەمجارە شایەکی ئەو وڵاتە سەردانی رووسیا بكات.