Özgün Tiran
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
كركلاره‌لی – AA
كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر له‌سه‌ر زنجیره چیای یڵدز و دارستانه‌كانی ئیسترانجا كه هاوته‌ریبی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش درێژبوونه‌ته‌وه له پارێزگای كركلاره‌لی كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان توركیا و بولگاریا، دیمه‌نێكی ناوازه‌ی به ناوچه‌كه به‌خشیووه.
سپیپۆشینی چیاكان و ئه‌و گوندانەی به‌لقان کە ده‌كه‌ونه قه‌دپاڵی چیا، به تایبه‌ت له كاتی زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌دا، دیمه‌نێكی ناوازه‌یان هه‌یه و مرۆڤ له سه‌یركردنی تێر نابێت.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگای دۆرنه‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی زنجیره چیاكان، دارستان و گونده‌كانی به‌لقانی تۆماركردووه.