Necmettin Karaca
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
وان – AA
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ته‌ندروستیی به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی برینه‌كانی منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك مانگ كه نه‌خۆشی ئاوبه‌ندی سه‌ری هه‌یه له شارۆچكه‌ی چاڵدێران، كه‌وتنه رێگا به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه له رێگا گیریان خوارد.

دوای شه‌ش كاتژمێر له هه‌وڵ و كۆششی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان تواندرا ئەندامانی تیمه ته‌ندروستییه گیرخواردووه‌كه رزگار بكرێت و بگهنەیرێنه ماڵی منداڵه‌كه و ئه‌وانیش برینه‌كانی منداڵه‌كه‌یان پاككرده‌وه كه له دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی برینه‌كانی پاك نه‌كرابوونه‌وه.
لای خۆیانه‌وه كه‌سوكاری منداڵه‌كه سوپاسی تیمی ته‌ندروستیی و تیمه‌كانی راماڵینی به‌فریان كرد.
وان.. پاكکردنەوەی برینه‌كانی منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك مانگ