Erkan Erdoğan
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2020
ئەرزەڕۆم - AA
دوای ئەوەی پلەکانی گەرما لە شارۆچکەی ئۆلتوی سەربە پارێزگای ئەرزەڕۆم بۆ ١٣ پلەی ژێر سفر دابەزی، رووکەشی دەریاچەی دیبسیز (دەریاچەی بێ بن) بە تەواوی بەستی.
دوای ئەوەی لە گەڕەکی گوریاپراکی سەربە شارۆچکەی ئۆڵتو پلەکامی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی، رووکەشی دەریاچەی دیبسیز کە دەکەوێتە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەکە، بە تەواوی بەستی.
بەیرام یوجال کە دانیشتووی ناوچەکەیە گوتی: "بەھۆی سەرمایەکی زۆرەوە، رووکەشی چەمەکە بە تەواوی بەستوویەتی. ھاوینان بەھۆی قوڵییەکەیەوە ناتوانین بچینە نێو دەریاچەکەوە بەڵام ئێستا دەتوانین بە ئاسانی بەسەریدا هاتوچۆ بکەین".
دوای بارینی بەفر لە شارۆچکەکە، دیمەنی جوان و سەرنجراکێش کەوتە بەردیدان و ھاووڵاتییەکیش بەناوی ئەمرا جەیلان کە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی ناوچەکەی کردبوو گوتی: "سەرەڕای ئەوەی کەشوھەوا زۆر ساردە، دیمەنەکەش ئەوەندە جوانە. دڵخۆشین بە ژیان لە نێو جوانییەکانی سرووشت".
ئەو ھاووڵاتییانەی کە سەردانی ناوچەکەیان کردبوو بە مۆبایلەکانیان وێنەی دیمەنی جوانی دەریاچەکە و دەوروبەریان گرت.