Suat ÖZTÜRK,
03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
ئەلعەزیز- AA
ژنه خۆبه‌خشه‌كانی یه‌كه‌ی هه‌تیوان له كۆمه‌ڵه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئەلعەزیز له رێگه‌ی ئه‌و داهاته‌ی كه له فرۆشی ئه‌و ههریسهیهی ئاماده‌یان كردووه، ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، پێداویستیی منداڵه بێ دایك و باوكه‌كان و خانه‌واده ده‌ستكورته‌كان دابین ده‌كه‌ن.
ژنه‌كانی سه‌ربه یه‌كه‌كه ژماره‌یان چل ژنە و له پێناو دابینكردنی پێداویستیی زستانه‌ی هه‌تیو و خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه و هه‌ریسه ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن.
ژنه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تیشكی خۆردا له چێشتخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه كۆده‌بنه‌وه و له رێگه‌ی كارێكی پڕ له هیلاكی، ئه‌و كه‌ره‌ستانه ئاماده ده‌كه‌ن كه له دروستكردن و ئاماده‌كردنی ههریسهدا به‌كاریده‌هێنن. دواتر مه‌نجه‌ڵه‌كانی هه‌ریسه ده‌خه‌نه سه‌ر ئاگر و له پێناو كه‌م ده‌رامه‌ت و لێقه‌وماواندا ده‌ست به ئاماده‌كردنی ده‌كه‌ن.
رۆژانه ٢٠٠ كیلۆگرام هه‌ریسه له سێ مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌دا ئاماده ده‌كرێت و له ناوچه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاره‌كه‌دا قاپی به پێنج لیره ده‌فرۆشرێت.
ئه‌و ژنانه ئامانجیان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی مانگێكدا هه‌ریسه به ٣٠ هه‌زار كه‌س بفرۆشن و له رێگه‌ی داهاته‌كه‌یه‌وه پێداویستیی ٣٥٠ منداڵی بێ دایك و باوك و خێزانی ده‌ستكورتی شاره‌كه دابین بكه‌ن.

- "به‌ته‌واوه‌تی له پێناو چاكهد كارده‌كه‌ین"
سه‌رۆكی یه‌كه‌كه، توبا ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ته‌نها له پێناو چاكه‌دا كارده‌كه‌ن.
توبا ئه‌ردۆغان باسی له پێداویستیی زستانه‌ی خانه‌واده‌كان كرد و رایگه‌یاند "پێداویستیی خوێندنگه و جلوبه‌رگی منداڵه‌كان و پێویستیی خواردنی خانه‌واده‌كان زیاد ده‌كات. ده‌مانه‌وێت ببین به هاوكاری منداڵه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه به‌م چالاكییانه هه‌ڵده‌ستین".
-دابەشکردنی ئەو خواردنە هەستێکی خۆشە
بەسیمە یامان کە دایکی دوو منداڵە و یەکێکە لە خۆبەخشەکان و لەگەڵ هاوەڵەکانیدا هەریسە دروست دەکەن.
بەسیمە باس لەوە دەکات کە دوای ئەوەی کاروباری ماڵەوە تەواو دەکەن، خۆیان بۆ چالاکی خێرخوازی ئامادە دەکەن و دەڵێت:
''دابەشکردن کارێکی زۆر خۆشە. هەموومان کارمان هەیە لە ماڵ، بەڵام کاتێک بەشدار دەبین لەو کارە خێرخوازیەدا، هەوڵ دەدەین ببین بە نموونە بۆ منداڵەکامان. پێویستمان بە توانایەکی تایبەت نییە. ئەوەی لە ماڵەوە دەیکەین، هەمان شت لێر ئەنجام دەدەینەوە و هەوڵ دەدەین سوود بە مرۆڤایەتی بگەیەنین. ئەمەش دەگەیەنرێتە ئەو کەسانەی کە پێویستیانە. زۆر دڵخۆشم کە بەکاریکی لەو چەشنەوە سەرقاڵم".
ئیفاکات بینگۆل ئامۆژگاری هەموو لایەک دەکات کە بەشدار بن لەو کارە خێرخوازیانەدا و دەڵێت ''بوونی من لێرە خۆشبەختیم پێ دەبەخشێت، فشارم لەسەر کەم دەبێتەوە. لەبری ئەوەی بەبێ ئامانج دابنیشم بەشداری دەکەم لەکاری خێرخوازیدا".
مەلیکە دینچەر کە لە زانکۆ دەخوێنێت، ئاماژە بەوە دەکات کە تەواوی کاتەکانی دوای خوێندنگە لە کاری خێرخوازی لەو چەشنەدا بەسەر دەبات و دەڵێت ''دڵخۆشکردنی زیاتری منداڵی هەتیوو، زەردەخەنە خستنە سەر لێوی ئەوان کاری ئێمەیە''.
کالەندەر ئوزون کە لە فرۆشگایەکدا هەڕیسەی وەرگرتبوو دەڵێت ''زۆر بەلامەوە خۆشە. بۆ پشتگیری‌کردن هەڕیسەکەم وەرگرت''.
محەمەد سەرتاچ کاتێک دەبینێت لەسەر ستاندێک هەڕیسە دەفرۆشرێت بەشێکی لێ کڕیوەو دەڵێت''ئینشائەڵڵا بەم کارە یارمەتی ئەو خێزانانەمان داوە کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.''