Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2017
ئه‌لعەزیز - AA
له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنهوارهكاندا، شوورای قه‌ڵای هارپوت كه دوو هه‌زار و 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئورارتۆكان له شاری ئه‌لعەزیز دروستیان كردووه، بنیاتده‌نرێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌لعەزیز كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیاوه بڕی شه‌ش ملیۆن لیره‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، شووراكانی قه‌ڵاكه كه به تێپه‌ڕینی كات داڕماوه، بنیاتده‌نرێته‌وه.
قه‌ڵاكه شوێنه‌واری سه‌رده‌می پارس، رۆم، ساسانی، بیزەنتی، عه‌باسی، كوڕانی ئارتوك، سه‌لجوقییه‌كان، كوڕانی زوقەدر، ئاقۆیونلو و عوسمانییه‌كانی پێوه ده‌بنرێت.
قه‌ڵای هارپوت چه‌ندین شوێنه‌وار له‌خۆده‌گرێت له‌وانه كه‌نیسه‌ی دایكه مه‌ریه‌م و كۆشكی ئارتوكلو كه له سه‌ده‌ی چواره‌می زایینی دروستكراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری شاره‌كه، ئه‌حمه‌د دهمیرباغ له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، شوێنه‌واره‌كانی هارپوت ته‌نها گرنگیی بۆ ئه‌لعەزیز نییه، به‌ڵكو گرنگیی بۆ هه‌موو توركیا هه‌یه.
ئه‌حمه‌د دهمیرباغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قه‌ڵاكه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می (پ.ز) دروستكراوه و گوتی: "بۆ ئێمه گرنگه و پێویسته بكرێته ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری. له شووراكانی باشووری قه‌ڵاكه‌دا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری شاره‌كه، ئه‌حمه‌د دهمیرباغ ئاماژەی بەوە دا کە نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر بە بەشداری تیمێکی ٨٠ کەسی دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی شوورای قەڵاکە، پێشبینی ئەوەیش دەکات تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ شووراکە بە تەواوی نۆژەن بکرێتەوە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی بەشێک لە شووراکە پێشتر نۆژەنکراوەتەوە، لەگەڵ تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی ئەو هەزار و ٥٠٠ مەتر چوارگۆشەیەی ماوە، قەڵاکە دەگەشێتەوە و گوتی: "ئێرە کۆتەڵی یادگاری شارستانییەتەکانی سەردەمی ئارتوکڵو و عوسمانییەکانە. لە وێنە کۆنەکاندا دیارە قەڵاکە دیمەنێکی ناوازەی هەبووە. ئامانجمان ئەوەیە لەو رێگەیەوە ئەو ناوازییە بۆ قەڵاکە بگێڕینەوە".
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری شاره‌كه، ئه‌حمه‌د دهمیرباغ ئاماژەی بەوەشدا کە قەڵاکە لە روانگەی کولتووری و گەشتیارییەوە یەکێکە لە شوێنە دانسقەکان.
ئه‌حمه‌د دهمیرباغ راشیگەیاند "لە پاڵ نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە بەردەوامن لە هەڵکەندنی چەند ناوچەیەکی دەورووبەری شووراکە. ئەو گەشتیارانەی روو لە قەڵاکە دەکەن هەست بەوە دەکەن کە گەشتیان بۆ پێش سەدان ساڵ کردووە".