Sangar Hamad Azeez
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
كازین - AA
قه‌ڵای عوسمانی ئۆسترۆزاج له بۆسنه‌و هه‌رسك، كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مسا-هه‌نگاریادا له‌سه‌ر خواستی هاوسه‌ری پارێزگاری بیهاج، ئیزابێلا ڤۆن بێركس كرا به كۆشكێكی رۆمانسی، چیرۆك و رووكاری ئه‌فسانه‌یی بووه‌ته جێی سه‌رنج.
ئه‌و قه‌ڵایه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رزاییه‌كی نزیك كازینی باكووری خۆرئاوای بۆسنه‌و هه‌رسك و، به‌درێژایی سه‌ده‌كانی رابردوو هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و شوێنی پاراستنی خێزانه‌كانی شار بووه، له‌سه‌ر خواستی ئیزابێلای هاوسه‌ری پارێزگاری بیهاجه نه‌مسا-هه‌نگاریا كه له هه‌مان كاتدا سوارچاك بووه، لۆسه‌ر ئۆن بێركس، كه ویستوویه‌تی له كۆشكێكی رۆمانسیدا بژی، قه‌ده‌ری گۆڕدراوه.
ئه‌و قه‌ڵا مێژووییه كه له‌سه‌رده‌می عوسمانییدا زیاتر به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازیی به‌كارده‌هێنرا، له‌و ساڵانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه به‌ده‌ست ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مسا-هه‌نگاریا بوو گۆڕدرا بۆ كۆشكێكی ئه‌فسانه‌یی.
قه‌ڵاكه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رزاییه‌كی سه‌وزی كه‌نار رووباری ئونا و پیشبینی ده‌كرێت مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بێت، له سه‌رده‌مه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی رۆما و شانشینی بۆسنه‌دا گۆڕانكارییه‌كی بچووكی تێداكرا، له‌مڕۆشدا تاكه كۆشكه له بۆسنه و ههرسكدا كه تایبه‌تمه‌ندی ته‌لارسازی ئه‌ڵمانیای هه‌یه.
قه‌ڵاكه ئه‌مڕۆ به‌هۆی کێشەی داراییه‌وه ناتوانرێت نۆژه‌ن بكرێته‌وه، به‌ڵام جوانیی و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه. له ساڵی 1577دا كه‌وته ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه له‌و به‌رواره‌وه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێداكرا.
له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا دیواری پته‌وتری بۆ دروستكرا، له‌گه‌ڵ قوله‌یه‌كی چاودێری، باخچه، مزگه‌وت و شوێنی نیشته‌جێبوون. پاشان له ئه‌نجامی راپه‌رینی ناوچه‌كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا قه‌ڵاكه كه‌وته ده‌ست ئیداره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی نه‌مسا-هه‌نگاریا.
قه‌ڵاكه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر دیمه‌نی جوانی بێ هاوتای شاری كازیندا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر خواستی ئیزابێلا ڤۆن بێركس و له‌سه‌ر ده‌ستی ته‌لارسازی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر شێوازی ئه‌ڵمانی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تێداكرا، به‌وه‌یش قه‌ڵاكه گۆڕدرا بۆ كۆشك و بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر بووه لانه‌ی رۆمانسی خێزانی بێركس.
دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م قه‌ڵاكه كه‌وته ده‌ست یوگوسلاڤیا، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا بووه گه‌له‌ری كراوه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی کە له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ولاتانی جیاوازه‌وه دروست ده‌كران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه ناتوانرێت قه‌ڵاكه نۆژه‌نبكرێته‌وه به‌ڵام هه‌موو وه‌رزێك جوانی خۆی هه‌یه و، ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیار بۆ ناوچه‌كه راده‌كێشێت.