Şener Toktaş
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
بەدلیس - AA
لە قەلای بەدلیس کارەکانی کنە و پشکنین درێژەی هەیە.
کارەکانی کنە و پشکنین کە ئەمساڵ بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئاهڵات، میکایل ئەجەک و بە راوێژکردنی زانستی دکتۆر کۆرکماز شەن، مامۆستا لە بەشی شوێنەوارناسی کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ئەلازیخ فورات دەستی پێ کردووە، بەردەوامە.
لە میانی کنە و پشکنین کردن لەنێو قەڵاکە کە لەسەر تاشەبەردی گەورە لە ناوەندی پارێزگاکە بنیاتنراوە، زانیاری گرنگ لەبارەی مێژووی شارەکە دەست کەوتووە.

دکتۆر کۆکماز شەن بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بە تیمێکی ١٠ کەسی لە باکووری گەرماوی ناوەڕاستی قەڵاکە لەسەر رووبەری ٢٥ مەتر دووجا لە دوو شوێن دەستیان بە کاری کنە و پشکنین کردووە.
کۆکماز شەن باسی لەوە کرد کە لە یەکێک لە شوێنەکان گۆزەی قوڕ و تەنورێک دۆزراوەتەوە و گوتی: '' ئەو بەڵگانە نیشانی دەدەن کە رەنگە ئێرە وەک کۆگایەک بەکارهاتبێت. ٤٠ سکەی زیو و بڕۆنز دۆزراوەتەوە. یەکێک لە سکەکان بیزەنتی-یە ئەوانی دیکە هەمووی هی سەردەمی عوسمانی-یە. سیرامیکی نەخشێندراو و سادەش دۆزراونەتەوە. کارەکانی تاقیگەمان درێژەی هەیە. ٥-٦ گۆزەی قوڕمان دۆزیوەتەوە. کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ گۆزەکان، سیرامیکەکان و سکەکان دەکەین دەتوانین بە روونی بێلین کە مێژووی ئەو ئاسەوارانە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی ١٧هەمین یان ١٨هەمین''.