Serhat Çağdaş,Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
ئادانا - AA
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەکاتی ئاسایی‌دا مرۆڤ حەز بەخواردنێک دەکات کە پلەکانی گەرمای لەشی دابەزێنێت و ببێتە هۆکارێک بۆ فێنککردنەوەی، بەڵام کەبابی ئادانا کە خاوەنی لەزەتێکی تایبەتی خۆیەتی و جۆرە کەبابێکی بەناوبانگی تورکیایە، هێشتا بۆتە خواردنی هەرە لەپێشینەی هەوادارانی.
کەبابی ئادانا بە تونیەکەی بەناوبانگە و تایبەتە بە ناوچەی ئادانا باشووری تورکیا لە کاتێکدا خواردەمەنی تون پلەکانی گەرمای لەش زیاد دەکات، بەڵام لەزەتی نەبڕاوی ئەو کەبابە، وای کردووە هاووڵاتییان بە گەرمای هاوینیش سەرقاڵی خواردنی بن.
وەستا عەلی ئاسلان ماوەی ٣٠ ساڵە لە رێگەی چێشتخانەی دەستگێرەوە کەبابی ئادانا دروست دەکات. وەستا عەلی ئاسلان لە رێگەی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە باس لەوە دەکات کە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی زۆر حەزیان بە کەبابی ئادانا، هەیە.
ناوبراو کە لە شاری ئادانا کار دەکات، ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڵام هاووڵاتییان و گەشتیاران زۆرتر حەزیان بەم کەبابەیە، بە هۆی لەزەتە بێهاوتاکەوە.
جیهاد تیك خاوه‌نی چێشتخانه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده كه‌شوهه‌وا گه‌رمه، به‌ڵام كه‌باب لای ئاداناییهكان پێگەی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و گوتی: "كه‌باب له كولتووری ئێمه‌دا هه‌یه. كه‌شوهه‌وا ههرچههنده گه‌رمیش بێت، ئه‌و خواستی له‌سه‌ره. ئاداناییهكان ده‌ستبه‌رداری كه‌باب نابن".
تامه‌ر گاملی كه یه‌كێكه له كڕیاران ده‌ڵێت، كاتێك ده‌ڵێن ئادانا، كه‌بابی بیرده‌كه‌وێته‌وه.
تامەر گاملی: "كه‌باب شتێكه كه ئێمه ده‌ستبه‌رداری نابین. كاتێك میوانمان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه دێت، كه‌بابی ئادانایان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی كه‌بابی ئادانا ئه‌وه‌یه كه بیبه‌ری زۆری تێدایه. ئه‌مه‌ش به‌م جۆره خۆشه".