İsmail Şen
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئه‌لعەزیز- AA
وه‌زیری هه‌رێم له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئایدن مه‌عروف سه‌ردانی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی پارێزگای ئه‌لعەزیز، ئاسیلهان ئه‌رسلان-ی كرد.
ئایدن مه‌عروف كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌لی شهكهرلیسۆی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌لعەزیز سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه، سه‌ردانی ئاسیلهان ئارسلان-ی كرد و لە دیدارێکدا په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه‌كانی نێوان تورکیا و عێراق تاوتوێ كرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئارسلان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ردوو وڵات له رووی مێژوویی و كولتوورییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌یه. په‌یوه‌ست به‌وه‌یش به‌هێزكردن و درێژه‌دان به په‌یوه‌ندیه بازرگانی و سیاسییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه و گوتی: ''له كاتێكدا ساڵانێكه په‌یوه‌ندی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانماندا له عێراق درێژه‌ی هه‌یه له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌وڵمانداوه په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كانیش له به‌رزترین ئاستدا بێت''.
لای خۆیه‌وه ئایدن مه‌عروف باسی له گرنگیی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی كرد و گوتی: ''له رۆژانی داهاتوودا كاری باشتر ده‌كه‌ین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. گرنگیی به یاداشتنامه بازرگانییه‌كان ده‌ده‌ین. په‌یوه‌ندیه ئیداری، سیاسیی و دیپلۆماسی له نێوان هه‌ولێر-ئه‌نقه‌ره و به‌غدا-ئه‌نقه‌ره زۆر باشه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش هاوكاریه‌كی زۆر باشه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی".