13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی هەژاند.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان فازل ئیبراهیم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ گوتی: "سێ شەپۆلی بوومەلەرزەی یەک بەدوای یەک بە گوڕی۷.۲ پلە بە پێوەری ریختەر تەواوی هەرێمی کوردستانی هەژاند".
لەبارەی ئەو بومەلەرزەیەی کە روویدا، دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند "بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ریختەر لە دووری٣٢ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ھەڵەبجە روویداوە".